یانه‌ی مێلبۆرن سیتی نازناوی قۆناغی به‌رایی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیای به‌ده‌ستهێنا، له گه‌ڕی بیست و شه‌شه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی مێلبۆرن سیتی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ویلینگتۆن فۆینیكسی میوانی برده‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، كارل یه‌نكینسۆنی بریتانی و به‌رگریكاری ویلینگتۆن گۆڵێكی بۆ مێلبۆرن سیتی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان جیمی ماكلارێن گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی ده هه‌ر به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، هێرشبه‌ری نیوزله‌ندی، بنیامێن واین تاكه گۆڵی ویلینگتۆنی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مێلبۆرن سیتی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل و نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نازناوی قۆناغی به‌رایی خولی ئوستڕالیای بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك مسۆگه‌ركردو له قۆناغی كۆتاییه‌كانیش له هه‌وڵی پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ویلینگتۆن فۆینیكیس به سیی و نۆ خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت .
یانه‌ی مێلبۆرن سیتی نازناوی قۆناغی به‌رایی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.