Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:27

ئەڵمانیا و فەڕەنسا داوا دەكەن ئاگربەست لە ئۆكراینا رابگەیەندرێت

کوردستان TV
100%

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری فەڕەنسا، بە پێویستی دەزانن بۆ هێنانەدی ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆكراینا سەرەتا ئاگربەست لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رابگەیەندرێت.
ئۆلاف شۆڵتز لە رێوڕەسمێكی سەربازیدا لە بەرلین پێشوازی لە ئیمانوێل ماكرۆن كرد كە بۆ جارێكی دیكە بە سەركۆماری فەڕەنسا هەڵبژێردراوەتەوە، دواتر هەردوولا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
راوێژكاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز بە پێویستی زانی بۆ ئەوەی هەنگاوەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا بندرێن بڕیاری خێرا بدرێت، گوتی: "داواكاری ئێمە ئەوەیە دانوستانەكان دیسانەوە دەست پێ بكەنەوە و ئەنجامی باشیان لێ بكەوێتەوە و هەردوو وڵات بگەنە رێككەوتن".
ئۆلاف شۆڵتز بە پێویستی دەزانێت گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵات كەم بكرێنەوە و گوتی: "ئێستا پێویستە هەنگاوی جیددی بندرێت بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ. داواكارییەكان روونن ئەوانیش بریتین لە كۆتایی هێنان بە جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست، هەروەها پێویستە یەكەكانی رووسیا لە ئۆكراینا بكشێنەوە".
لەلایەن خۆیەوە ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری فەڕەنسا، رایگەیاند : لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامیداوە، پوتین هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەداوە كە گرژییەكان كەم بكرێنەوە و گوتی: "ئێمە دەمانەوێت ئاگربەست رابگەیەندرێت. ئەگەر ئەمە روونەدات دانوستانەكانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ناتوانن بەردەوام بن".
ئیمانوێل ماكرۆن بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە ئەنجامدانی دانوستانەكان بۆ هێنانەدی ئاشتی گرنگن، گوتی: "لەم رووەوە ئەورووپا بە دوو شێوە رۆڵ دەگێڕێت، یەكەمیان دڵنیایی ئەمنی دەدات، دووەمیشیان ئۆكراینا سەرلەنوێ ئاوەدان دەكاتەوە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.