Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:07

ڕۆماننوس" شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا" نوێترین كتێبی خۆی بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و ڕۆماننوس شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا  نوێترین كتێبی خۆی به‌ناوی ''خوێن و ئیرۆتیك"  چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.
 نووسه‌ر شاخه‌وان برایم  له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێت" جگه‌ له‌ پێشه‌كییه‌كه‌  50 ناونیشانی سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی ئه‌ده‌بی كه‌ خوێندنه‌وه‌ن بۆ چه‌ند ڕۆمانێكی كوردی و بیانی و دوو كۆمه‌ڵه‌چیرۆك، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ گۆشه‌نیگای تایبه‌تی خۆمه‌وه‌، قسه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆمانانه‌م كردووه‌"..
له‌باره‌ی خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان رۆمانه‌كان دا ده‌ڵێت  ''خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان ڕۆمانه‌كاندا زۆرن، له‌وانه‌، خوێن، كوشتن، تاوانكاری، سێكس، خۆشه‌ویستی، ماچ، چه‌وساندنه‌وه‌ و كۆیلایه‌تی و داگیركاریی خاك و بابه‌تی دیكه‌ش، له‌ كوێ پێویستی كردبێت، په‌ره‌گرافی ناو ڕۆمانه‌كانم به‌كارهێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌كه‌یشی نه‌خوێندبێته‌وه‌، چیرۆك و دۆخی گشتی ڕۆمانه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بێت".
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا ،له‌ ساڵی 1981 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵی 2002 یه‌كه‌مین بابه‌تی كورته‌ چیرۆك له‌ گۆڤاری كاروان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دواتر به‌رده‌وام بووه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی له‌ هه‌مان گۆڤاردا كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێك له‌ ناونیشانی چیرۆكه‌ بڵاوكراوانی (نووسه‌رن تراژیدیای شه‌وێك، ده‌مه‌ته‌قێی نێو هوتێله‌كان، سێبه‌ره‌كانی جه‌نگ، چێژی نیوه‌ڕۆیه‌ك، خرۆشان، كتێبه‌كان ده‌سووتێن، تراژیدیای ئه‌نگوستیله‌یه‌ك، مردنی مۆمه‌كان، جه‌نگ، له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ تارماییه‌ك دیاره‌)، هه‌روه‌ها له‌ گۆڤاری نووسه‌ری نوێ و نه‌وشه‌فه‌ق و زۆر گۆڤاری دیكه‌ش چیرۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پاشان ده‌ستی كردووه‌ به‌ نووسینی وتاری رۆژنامه‌وانی و دیمانه‌ی ئه‌ده‌بی و راپۆرتی شیكاریی سیاسی له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ كوردییه‌كاندا و پاشان بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له‌ گۆڤاری ده‌شت كه‌ گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی بووه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.