Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:29

سوپای ئۆكراینا: ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی سوپای رووسیا گەیشتە 26 هەزار

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا ئاشكرای كرد لە دەستپێكی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی كوژراوانی سوپای رووسیا گەیشتووەتە 26 هەزار سەرباز.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەكانی سوپای رووسیا لە 24ی شوبات-10ی ئایار، خستەڕوو و كوژرانی 350 سەربازی دیكەی سوپای رووسیای لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا تا ئەمڕۆ، 26 هەزار سەربازی رووسیا كوژراون، هەروەها 199 فڕۆكەی جەنگیی، 158 هێلیكۆپتەر، هەزار و 170 تانك، دوو هەزار و 808 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 519 تۆپهاوێژ، 185 مووشەكهاوێژ و 87 سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێكشكێندراون.
راشیگەیاندووە كە رووسیا هەزار و 980 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 380فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 12 كەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە توانراوە 94 مووشەكی ئاراستەكراوی سوپای رووسیا لەلایەن یەكەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكرایناوە تێكبشكێنرێت.
ئەوە لەكاتێدایە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێكدا كە لە 25ی ئاداری رابردوو بڵاوی كردبووەوە كوژرانی هەزار و 351 سەربازی لە ئۆكراینا راگەیاندبوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.