Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 09:32

لە كەركووك سێ تیرۆریستی داعش دەستگیركران كە دووانیان ئافرەتن

کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عێراق لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە پشت بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی هەواڵگریی سەربە لیوای 51ی سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە گوندی شەمیت سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، سی تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە. كە دووانیان ئافرەتن.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، سەر بەناو فیرقەی نەهاوەند-ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوون و چاودێری جموجۆڵی هێزە ئەمنییەكانی عێراق-یان كردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەش كردووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.