Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 07:54

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاری كرا

کوردستان TV
100%


لە ماوەی پێشوودا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا چارەسەركردنی گرفتی نەبەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە ڕاگەیاند و جەختی كردەوە كە ئەوانەی لە دەرەوەی شارەكانن نرخی بەستنی پێوەر لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار و بۆ سەنتەری شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەمدەكەینەوە و ئەم بڕیارەش لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دراوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت دەكاتەوە كە بڕیارەكە بەردەوامە، وەك ڕایدەگەیەنن بە گوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستاوە تاوەکوو ڕێكەوتی 21-12-2022هەر هاووڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستاوە و ئێستا بیبەستێت، سوودمەند دەبێت لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی لە سەریەتی کە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا كراوە به‌ 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شارەكان و هەروەها بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان دیاریكراوە، بە پێچەوانەوە ئەگینا بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانە ئەژمار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە هاووڵاتییان دەكات كە  بە زووترین کات سەردانی یەکێک لە بنکەکان بکەن و مامەڵەی پێویست بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی حكوومەت سوودمەند بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.