تەندروستى هەولێر، یەکەم حاڵەتى تووشبوونى بە تای خوێنبەربونى راگەیاند کە توشبووەکە کەسێکى تەمەن 17 ساڵە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردهوه: حاڵەتە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربون لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشكنینەكەی دەرچووەو دەركەوتوە كە توشی پەتاكە نەبووە، بەڵام دوای پشكنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لەشاری هەولێر تۆمار كراوە.
راشگەیەنراوە، ئەو هاووڵاتیەی تووشی پەتاكە بووە خەڵكی شاری هەولێرەو تەمەنی 17 ساڵە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.