Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 07:53

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا تاوتوێی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكانیان كرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 10ـی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا كە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.