Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 07:53

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی رووسیا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێكرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022،،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلێگ لڤین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوو کرا.  
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لە سەر دۆخی ئابووریی جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرا. سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.