Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:28

تەندروستیی جیهانی: سەدا 13،5ی ئەو سێ ملیۆن كەسەی ساڵانە بە مەی دەمرن گەنجن

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە ساڵانە تێكڕا سێ ملیۆن كەس بەهۆی زیانەكانی مەی-یەوە لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن، لەو ژمارەیەش سەدا 13،5ی گەنجانن.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێكدا كە لەژێر ناوی كەمكردنەوەی زیانەكانی مەی بە رێكخستنی بەبازاڕكردن و رێكلامی نایاسایی بڵاوی كردووەتەوە، باس لە كاریگەرە نەرێنییەكانی مەی خواردنەوە كراوە، لەگەڵ ناساندنی بەرهەمەكانی مەی كە بوونەتە نموونەیەكی خراپ لە جیهاندا.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە كە لە سەرانسەری جیهاندا، ساڵانە نزیكەی سێ ملیۆن كەس لە ئەنجامی خواردنەوەی مەی گیان لەدەستدەدەن و رێژەی مردن بەمەی لە جیهاندا، سەدا پێنجی تێكڕای هۆكارەكانی مردن پێكدەهێنێت.
لە بەشێكی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەنجانیش كەوتوونەتە بەر كاریگەری نەرێنیی مەی و ساڵانە سەدا 13،5ی ئەوانەی بەهۆی مەی خواردنەوە گیان لەدەستدەدەن گەنجانی تەمەن 20 بۆ 39 ساڵن.
راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەرفراوانبوونی میدیای دیجیتاڵی كارئاسان بووە لە ناساندنی بەرهەمەكانی مەی و بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، بەتایبەتی لە چالاكییە وەرزشییە گەورەكاندا، رێكلام و ناساندنی بەرهەمەكانی مەی زۆر بەدی دەكرێت. لە فیلمە سینەماییەكاندا، رێكلامكردن و ناساندنی بەرهەمەكانی مەی زیادی كردووە، هەر لە ئەمریكا لە ساڵی 1996ەوە تا 2015 لە نیوەی 100 فیلمدا كە زۆرترین تەماشا دەكرێن رێكلام بۆ بەرهەمەكانی مەی دەكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.