به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا به‌شی ڕاوێژكاری شكان و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرنجسی هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێر ده‌كه‌ینه‌وه
كه لە ئێستادا بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی خراوتە خزمەت هاووڵاتییان لە بەیانیاندا.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ سوود وەرگرتنی هاووڵاتییان لە خزمەتگوزارییە پزیشکییە تەندروستییەکان،
بەشی ڕاوێژکاری شکان و نەشتەرگەری گشتی لە پێشوازی نەخۆشان دەبێت بە پزیشکی پسپۆڕی شکان و نەشتەرگەری گشتی لەنێو نەخۆشخانەی ئیمرجنسی.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هاووڵاتییان دوای وەرگرتنی ئیحالە لە بنکەی تەندروستییەکان لەنێو گەڕەکەکان، ده‌توانن بۆ چارەسەر سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.