سه‌رۆكی تیمی نێرده تایبه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی شه‌ڕی ئۆكراینا زۆر له‌وه زیاتره كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕاگه‌یه‌نراوه.
ماتیلدا بۆگنه‌ر سه‌رۆكی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیان له شه‌ڕی ئۆكراینا به ڕێژه‌ی هه‌زاران زیاتره له‌و ئاماره ڕه‌سمییانه‌ی كه تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراوه كه ئه‌ویش 3381 كوژراوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 55 چاودێری تایبه‌تی له ئۆكراینا هه‌یه، ماتیلدا كه سه‌رۆكی تیمه‌كانه گوتی: قوربانییه‌كان زۆربه‌یان به‌و چه‌كانه كوژراون كه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی زه‌وی وێران ده‌كات، وه‌ك بۆمب و مووشه‌ك و هێرشه ئاسمانییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراو و بریندار به هه‌زاران زیاتره له‌و ژماره و داتایانه‌ی كه تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه زۆرترین قوربانی شه‌ڕ تا ئێستا له ناوچه‌ی ماریۆپوول بووه، به‌ڵام به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری له‌م ناوچه‌یه بۆ تیمه‌كانمان تاڕاده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی دژوار له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه.
ماتیلدا هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئۆكراینا بووه و سه‌ردانی ناوچه‌كانی شه‌ڕی نزیكی شاری كیێف و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كردووه و به‌چاوی خۆی نه‌هامه‌تییه‌كانی بینیوه.
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه 300 ڕاپۆرتی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كیێف پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت.
لای خۆشییه‌وه ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگ شه‌ڕدا زیاتر له 8 ملیۆن هاووڵاتی ئۆكراینی ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، هه‌روه‌ها زیاتر له 13 ملیۆنیش له ناوچه‌كانیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.