Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 06:22

سبه‌ی یاریی كۆتایی جامی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەم کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، یاریگه‌ی کۆیە دەبێتە شانۆی یاریی کۆتایی بۆ یاریزانانی هەردوو یانەی برایەتی و نەورۆز.

جامی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا بە بەشداریی 41 یانەی کوردستان كه‌ 16 یانەی پلە نایاب، 19 یانەی پلە یەک، 6 یانه‌ی پلە دوو، به‌ڕێوه‌ چووبوون، یارییەکان بە سیستەمی دۆڕاوی تاک لە سەرانسەری کوردستان ئه‌نجامدرابوون.

بۆ یەکەمجار پاڵەوانییەتی جامی هەرێمی کوردستان بەو شێواز و بەشداریکردنەی یانەکان رێک بخرێ، ململانێ و رکابەری یانەکانیش لە پێناو ناسناوی جامەکەدا یارییەکانیان ئەنجام دا.

هەریەک لە یانەی برایەتی لە شاری هەولێر و یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی توانیان ببن بەکاراکتەری بەهێز و بگەن بەیاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

لە دوا وێستگەدا سبه‌ی چوارشه‌م یاریگه‌ی شاری کۆیە دەبێتە شانۆی یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە بۆ هەردوو یانە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.