ئه‌مڕۆ سێشه‌م پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كێكی شاری كۆیه جێبه‌جێ كرا، شاره‌وانی شاره‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا پڕۆژه‌یان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه ده‌بێت.
تیمەكانی شارەوانیی كۆیە بۆ بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە حزمەتگوزارییەكانی شارەكەیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ و كێربستۆنیان لە گەڕەكی (175)كانی شاره‌كه جێبه‌جێ كرد.
پرۆژەكە چەند بڕگەیەكی لەخۆ دەگرت كه پێكهاتوون لە قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ و كێربستۆن، بە گوێرەی ئەو پلانەشی بۆی دانرابوو لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو كرا.
شارەوانیی كۆیە جەختیشی كرده‌وه كە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە داهاتوودا لە گەڕەكەكانی دیكەش پرۆژەیان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.