به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له وڵاتی یۆنان گرێبه‌ستی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارییان بۆ دوو ناوچه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئیمزا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندی شوێنەواری و کەلەپووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی یۆنان سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و کەلتووریی ئه‌و وڵاته‌یان کرد.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌دا گرێبەستێك له‌نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و تیمی زانکۆی کەپۆدستریان واژوو کرا، ناوەڕۆکی گرێبەستەکە پێکهاتووە لە کاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە هەردوو گردی نادر و باقرتە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر کۆنستانتین .
شانده‌كه‌ی هه‌رێم هه‌روه‌ها مۆزەخانەی نیشتیمانی یۆنانی به‌سه‌ركرده‌وه و دواتریش لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی کاپۆدستریانی ئەسینا کۆبووەوە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی توانای زانستی شوێنه‌واری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكه و وڵاتی یۆنان به‌گشتی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.