Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 04:37

زاخۆ.. سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا

کوردستان TV
100%


ڕۆژانە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیارانی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پردی دەلال دەكەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی زاخۆ و "پردی دەلال"یان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری زاخۆوە بەردەوام نۆژەن و خاوێن دەكرێتەوە.
بۆ بایەخدانی زیاتر بە پردی دەلال بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیارانی كورد و پارێزگەكانی عێراق و بیانی بكرێت، گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیكەی 70 ملیۆن دینار سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوەیان بۆ پردەكە دانا و ئەمەش هێندەی تر بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و سیمایەكی جوانتری بە پردەكە داوە.
پرۆژەی دانانی سیستەمی ڕووناككەرەوە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ كارەكە لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلانێكی نوێ، بایەخی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.