بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کەسایەتى و بەرپرسان و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ، زانکۆی کوردستان، لە مەراسیمێکی ئەکادیمیدا، دکتۆرای فەخری بەخشییە ئەندازیاری بیناساز و نووسەر و هونەرمەند خەسرۆ جاف.
خه‌سره‌و جاف له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به چیرۆک نوسین کردووه، له‌وێشه‌وه ده‌ست ده‌کات به نوسینی ڕۆمان، هه‌رچه‌نده بڕواشی وایه که نوسینی ڕۆمان یه‌کێکه له هه‌ره سه‌ختترین و دژوارترین ئه‌رکه‌کانی نوسه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که پێویستیه‌کی زۆری هه‌یه به زانینی ته‌واوی سوچ و که‌له‌به‌ره‌کانی زمانی دایک.
هونه‌ر و په‌یکه‌رسازی به‌شێکی گرنگی ژیانی ئه‌ندازیار خه‌سره‌و جافه، مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بیرۆکه‌ی خۆی بووه و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی و به سه‌رپه‌رشتی خۆیشی جێبه‌جێکراوه.
ئا- كامران
زانکۆی کوردستان دکتۆرای فەخری بەخشییە نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند خەسرۆ جاف
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.