بیل گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووە.
بیل گەیتس كە بەوە ناسراوە وەبەرهێنانی لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا كردووە لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە كە ئەنجامی پشكنینەكەی بۆ كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە و ژمارەیەك نیشانەی سووكی لێ بەدەر كەوتوون.
دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بیل گەیتس بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە تا ڤایرۆسەكە تێدەپەڕێنێت و چاك دەبێتەوە خۆی كەرەنتینە دەكات نووسیوویەتی "ڤاكسینم وەرگرتووە و بەختم هەیە لەوەی چارەسەری پزیشكیی زۆر باشم بەدەست دەگات".
گەیتس بە درێژایی ماوەی پەتای كۆرۆنا بوو بە داكۆكیكار بۆ دابینكردنی ڤاكیسن و گەیاندنی دەرمان بە وڵاتانی كەمدەرامەت.
دامەزراوەی گەیتس (Bill & Melinda Gates Foundation)ی خێرخوازی تشرینی یەكەمی رابردوو رایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر گەیاندنی حەبی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای "Merck" بە وڵاتانی كەم دەرامەت، 120 ملیۆن دۆلار خەرج دەكەن.
دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تووشی كۆرۆنا بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.