Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 04:29

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى ڕووسیا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى عێراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ‏‏هه‌ڵبژاردنى سه‌ر كۆمارییان تاوتوێ ‏كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڕووسیا كۆبووه‌وه‌‏
کوردستان TV
100%


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/5/11  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئیلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزى ڕووسیا له‌ ‏‏عێراق‎ ‎و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى عێراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ‏‏هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ ‏‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ ‏كران.‏

 نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێویستیى گفتوگۆ و گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ ‏‏عێراقییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شییان بۆ‌ لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ‏‏تێپه‌راندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات، كرده‌وه‌.‏

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكراینا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ‏کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به‌ زووترین کات کۆتایی به‌ شه‌ڕ و ‏پێکدادان بێت.‏

‎ ‎دوایین ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى ‏هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ كونسولى گشتیى و ‏رووسیا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.