ئاژانسی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا فه‌رمانی به‌كارهێنانی ناچاری ماسكی له‌نێو سه‌رجه‌م فڕۆكه و فڕۆكه‌خانی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی هه‌ڵگرت.
ئاژانسه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گۆڕانكاری له ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی له‌كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كرد.
یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كان لابردنی فه‌رمانی ناچاری به‌ركارهێنانی ماسكه له‌نێو فڕۆكه و فڕۆكه‌خانه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا، فه‌رمانه‌كه‌ش له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه، به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌كارهێنانی ماسك باشترین ڕێكاره بۆ پاراستن له په‌تای كۆڕۆنا.
جێی باسه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا، له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان فه‌رمانی به‌كارهێنانی ناچاری ماسك درابوو، ئه‌مه جگه له پشكنینی تایبه‌تی pcr و ناسنامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی په‌تای كۆڕۆنا كه تا ئێستا له به‌شێكی زۆری فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.