گه‌نجێكی كورد بە ناوی موحسین عەباسی تەمەن 39 ساڵ، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه گیانی له ده‌ستدا
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، موحسین عەباسی، سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک مانگ ئەشکەنجە کردن بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و هه‌فته‌ی رابردوو گوازرابووەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی بوئین زارای شاری کەرەج.
به‌پێی سەرچاوەکانی رێكخراوی هه‌نگاو، موحسین عەباسی لە دەستبەسەرگەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی کەرەج بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و رۆژی هەینی رابردوو و یەک رۆژ دوای گوازرانەوەی بۆ بەندیخانە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە.
به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، تەرمی موحسین کە ئاسەواری ئەشکەنجە و شین بوونەوە بە جەستەیەوە دیار بووە توێکاری پزیشکی بۆ کراوە و بنەماڵەكه‌ی چاوەڕوانی راگەیاندنی رای پزیشکی داد دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.