لە گەڕی سی و یەكه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانەی زاخۆ گەشتی شاری بەغدا دەكات بۆ رووبەروو بونەوەی یانەی زەورا، یاریەكە كاتژمێر دەی ئه‌مشەو بەڕێوەدەچێت.
بەر لە بەرێوەچوونی ئەم یاریە یاریزانانی زاخۆ دوواین یەكەی مەشق و ئامادەكاریان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری سوری فیراس لخهتیب سازكرد.
زاخۆ بۆ ئەم یاریە تواناكانی هەریەك لە شیڤان جەمیل، ئەركان ئه‌میر، ئەمجەد وەلیدو فرانك سیدریكی بۆ گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر یانەی نەفتی بەسره به‌هۆی ڕاگرتنه‌وه له تیپه‌كه‌یان دابڕابوون، پێشبینی دەكرێت یاریەكی بەهێز لە نێوان هەردوولا بەڕێوەبچیت، یانەی زەورا لە پلەی پێنجەمی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت بە كۆكردنەوەی پەنجاویەك خاڵ و یانه‌ی زاخۆش چلوسێ خاڵی هەیەو لە پلەی هەشتەمی ڕیزبه‌ند دایه، بۆیە بردنەوەی سێ خالی یاریەكە بۆ هەردوو یانە گرنكە، بەتایبەتی یانەی زاخۆ كە لە دوو گەڕی پێشوو دوو سەركەوتنی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هه‌ولێرو نه‌فتی به‌سره بەدەستهێنا.
هه‌ر له گه‌ڕی سیی و یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر حه‌وت و چل‌وپێنج خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران، میوانداری یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.