یانەی مانچستەرسیتی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا، سەركەوتنێكی گەورەی لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی سیی و سێیەمی خولەكە بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ولڤەرهامپتۆنی میوانداری بردەوە.
كیڤن دی بروینی بەلجیكی و ناوەڕاستكاری مان سیتی ئەستێرەی یاریەكە بوو كە گۆڵی یەكەمی تیپەكەی لە خولەكی حەوت تۆماركرد، پاشان بەلجیكیەكی دیكە كە ئەویش لیاندێر دێندۆنكێر بوو گۆڵی بەرامبەری ولڤەرهامپتۆنی لە خولەكی یازدە بەدەستهێنا.
دوای پێنج خولەكی دیكەش دی بروین گۆڵی دووەمی خۆی و سیتیزێنزی تۆماركرد، پاشان هەمان یاریزان گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی بیستوچوار بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستدا، دی بروین گۆڵی چوارەمی خۆی و میوانەكانی تۆماركردو بووە سوپەر هاتریكی یاری، لە خولەكی هەشتاوچواریشدا، یاریزان ڕەحیم ستێرلینگ مان سیتی كردە خاوەنی گۆڵی پێنجەم و كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی مانچستەرسیتی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا بۆ هەشتاونۆ خاڵ بەرزبووەوەو ولڤەرهامپتۆنیش بە پەنجا خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند دێت .
لهپریمهرلیگدا مانچستهر سیتی سهركهوتنێكی گهورهی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.