Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:22

ئەمریكا: جیهان بە بوێری ئۆكراینییەكان سەرسام بووە

وەزیری بەرگریی بەریتانیا... ئۆكراینا بەهۆی پشتیوانی ئەمریكا دەتوانێت خۆی لە بەرامبەر رووسیا بپارێزێت
کوردستان TV
100%

ڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، رایگەیاند :ئێستا داگیركاریی رووسیا چووەتە ناو قۆناغێكی جیاواز كە كەمتر مەترسیدار نییە، بەڵام بە یەكگرتوویی بەردەوام دەبین لە كارەكانمان پێكەوە و درێژە دەدەین بە چڕكردنەوەی پشتیوانییەكانمان بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانەی ئۆكراینا بۆ بەرگریكردن لە خۆی لەئێستا و داهاتوودا پێویستی پێ دەبن".
ڵۆید ئۆستن و هاوتا بەریتانییەكەی، بێن واڵس بەرلە كۆبوونەوەكەیان لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، بۆ میدیاكاران دوان.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا جەختی لەسەر پەیوەندیی بەهێزی نێوان ئەمریكا و بەریتانیا كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە دوای هێرشی رووسیایش بۆ سەر ئۆكراینا پەیوەندییەكان چوونەتە دۆخێكی گرنگترەوە.
ئۆستن لەبارەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوە گوتی: ئەمریكا و شانشینی یەكگرتوو لەگەڵ سوپا و گەلی ئۆكراینا لە هاریكارییەكی بەهێزدان. جیهان بە بوێری ئۆكراینییەكان سەرسام بووە. ئێستا داگیركاریی رووسیا چووەتە ناو قۆناغێكی جیاواز كە كەمتر مەترسیدار نییە، بەڵام بە یەكگرتوویی بەردەوام دەبین لە كارەكانمان پێكەوە و درێژە دەدەین بەچڕكردنەوەی پشتیوانییەكانمان بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانەی ئۆكراینا بۆ بەرگریكردن لە خۆی لەئێستا و داهاتوودا پێویستی پێ دەبن.
لەلایەن خۆیەوە بێن واڵس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە دا كە ماوەیەكی درێژە ئەمریكا مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆكراینا دەكات و ئێستا ئۆكراینا بەهۆی پشتیوانی ئەمریكاوە، دەتوانێت خۆی لە بەرامبەر رووسیا بپارێزێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.