یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەنتیۆنیۆ رودیگێر ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی گەیشتە رێككەوتن و له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه ده‌كات.
بۆ ئەم مەبەستە ڕودیگێر گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی له ڕیزی ڕیاڵ ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ واژووكردنی گرێبەست له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا، ڕودیگێری تەمەن بیست و نۆ ساڵ لەكۆتایی ئه‌م وەرزهدا بۆندەكەی لەگەڵ شین پۆشەكانی لەندەن تەواو دەبێت، بۆیە یانەی شاهانە له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد ئەم یاریزانە ده‌گوازێتەوە ریزەكانی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبه‌ستێك تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و شه‌ش له‌گه‌ڵیدا واژووبكات.
ڕودیگێر له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شتوتگارت و ڕۆما یاری كردووه‌و له هاوینی ساڵی دووههزارحهڤدهشدا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی كرد.
ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەنتیۆنیۆ رودیگێر ئەڵمانی و بەرگریكاری چێڵسی گەیشتە رێككەوتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.