Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:27

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا: سزاكانی سه‌ر رووسیا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌لیكسه‌نده‌ر چێڤرین سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایگه‌یاند سزاكانی سه‌ر رووسیا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، ئه‌ویش بۆ پاراستنی‌ گیانی سه‌دان وه‌رزشوان و هانده‌ری وه‌رزشی‌، یوفا له‌ كاردانه‌وه‌ی جه‌نگی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگی له‌ سان پترسپۆرگه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
 له‌مباره‌وه‌ چێڤرین رایگه‌یاند بڕیاره‌كانی یوفا پێشینه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ كارانه‌وه‌ی جه‌نگی رووسیا بووه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراینا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌ پاراستنی گیانی یاریزانان و هانده‌رانی وه‌رزشی ‌له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌.
 سه‌رۆكی یوفا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیانی ئۆكرایناو رووسیا‌ جێگای ڕێزن، گوتیشی، ئومێد ده‌خوازین له‌ نزیكترین ده‌رفه‌ت ئه‌م جه‌نگه‌ كۆتایی بێت و جارێكی دیكه‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئاشتی تێدا سه‌قامگیر بێت، چێڤرین روونیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیا زیان به‌ پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان و توانای جه‌سته‌یی وه‌رزشوانان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ گیانی وه‌ر‌زشوانان و هانده‌ران له‌ مه‌ترسی ده‌پارێزین.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.