Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:39

ناسر خه‌لیفی: كلیان مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل پی ئێس جی نوێكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ناسر خه‌لیفی قه‌ته‌ری سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌رنسی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌ كلیان مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل پی ئێس جی نۆێكرده‌وه‌.
 له‌دوو رۆژی رابردوو مباپێ له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی هاورێی به‌گه‌شتێك له‌مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بووه‌، له‌مباریه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وڵاتی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی رۆیشتنی مباپێ له‌ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌گه‌رم و گوریه‌وه‌ باس ده‌كرا، به‌ڵام دواجار ناسه‌ر خه‌لیفی سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند مباپێ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌پێی بۆندێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
 به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان بابه‌تی مباپێ به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو سی حوزه‌یرانی داهاتوو، دواتر ناوبراو پابه‌ندبوونی خۆی له‌گه‌ل یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاشكرا ده‌كات، به‌شێك له‌میدیاكان نه‌یانشارده‌وه‌ مپاپی له‌گه‌ل پاریس تاوه‌كو وه‌رزی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر به‌پێی بۆندێكی ئازاد روو له‌یانه‌ی مه‌درید ده‌كات.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.