وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: یەکەیەکی وێستگەی هایدرۆپاوەری دووکان بە توانایی بەرهەمهێنانی 80 مێگاوات بەگەڕ خرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12 ى 5 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، یەکەیەکی وێستگەی هایدرۆپاوەری دووکان بە توانایی بەرهەمهێنانی 80 مێگاوات بەگەڕ خرا و وێستگەكه توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا، 5 تۆڕباینی هەیە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت، له ئێستادا سێ لە تۆرباینەکانی کار دەکەن و 220 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن.
ئەندازیار ئەبوبەکر حمد حسێن بەڕێوەبەری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان رایگەیاند، تیمەکانی کارەبا، پاش سالێک لە کار کەوتنی، توانیویان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی، یەکەی ژمارە چواری وێستگەی کەهرۆئاوی دووکان بەگەڕ بخەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.