ته‌ندروستی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حاڵه‌تێكی تری تووشبوونی تای خوێنبه‌ربوونی له پارێزگاكه‌یان ڕاگه‌یاند.
تووشبووه‌كه پیاوێكی پیشه مامۆستای ته‌مه‌ن 36 ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مه‌نسووڕی پارێزگه‌ی كه‌ركووكه.
ته‌ندروستی كه‌ركووك جه‌ختیشی كرده‌وه كه تووشبووه‌كه ئێستا ته‌ندروستی جێگیر و باشه و له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێ.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ته‌ندروستی كه‌ركووك یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی به تای خوێنبه‌ربوون له شاره‌كه ڕاگه‌یاند، تووشبووه‌كه پیاوێكی پیشه قه‌ساب و سه‌ربڕی ئاژه‌ڵان بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه مابووه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست دا.
پێرێ سێشه‌میش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی تای خوێنبه‌ربوونی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، تووشبووه‌كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و ته‌مه‌نی 17 ساڵ و ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.