به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات نه‌كه‌ن و به‌ڵكو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمرجنسی و فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی، ئاگادارتان دەکەینەوە بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: لەمەودوا هەرکەسێک پێویستی بەچارەسەری پزیشکی هەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە ره‌چاو بكات:
1- گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی دەکرێن.
2- گشت حاڵەتەکانی شکان، لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.
3- نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.
4- ئه‌و نەخۆشانه‌ی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات چارەسەر دەکرێن.
5- بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت، جگە لە بەشی سووتان.
6- نۆرینگەی دەرەکی، لەگەڵ بەشی راوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.
7- نەخۆشانی په‌یوه‌ست بە بەشی چاو و قورگ و لووت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن.
8- تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی (122) چالاک دەبن بۆ وەڵام دانەوەی خێرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.