میدیاكانی كۆریای باكور ئاشكرایان كرد كه به هه‌زاران هاووڵاتی وڵاته‌كه‌یان نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆڕۆنایان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا حاڵه‌تێكی مردن به په‌تاكه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی كۆریای باكور ڕایگه‌یاند: په‌تای گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له كۆتاكانی مانگی ڕابردوو له كۆریا باكوری بڵاوبووه‌ته‌وه و ئێستاش هه‌زاران كه‌س له وڵات هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: تا دوێنێ پێنجشه‌م نزیكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی تووشبوونیان به ئۆمیكڕۆن له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتبوو، ته‌نیا له ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو 18 هه‌زار كه‌س ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان به فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی گه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له 162 هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌رییان له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگرتووه دوای ئه‌وه‌ی به پشكنین ده‌ركه‌وتووه تووشی په‌تای كۆڤید 19 بوون.
ئاژانسی دهنگوباسی كۆریای باكور جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا 6 كه‌س نیشانه‌یان هه‌بووه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام یه‌ك حاڵه‌ت ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م كیم جۆنگ ئوون سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا باری له‌ناكاوی له ته‌واوی وڵات ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.