وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئیماڕات ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له تویتێكدا ئاشكرای كرد كه شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئیماڕات به‌م بۆنه خه‌مگینه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی ئیماڕات و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌موو جیهان كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆچی دوایی خه‌لیفه بن زاید ماته‌مینی 40 ڕۆژی له ته‌واوی وڵاتی ئیماڕات ڕاگه‌یاند.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ته‌واوی داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومی و تایبه‌تییه‌كان ڕاده‌گیرێن و پشوو ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.