سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی ئیماڕات كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی هەواڵی کۆچی شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی برامان پێگەیشت".
ڕاشیگه‌یاند " به‌م بۆنه خامناكه‌وه سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی ئیمارات و گەلەکەی دەکەین".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هه‌موو دڵنیاین كه گه‌شتی پێشكه‌وتن و پێشڕه‌وی ئیماڕات كه له‌لایه‌ن كۆچكردووه‌وه ده‌ستی پێ كردبوو، به هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل به‌رده‌وام ده‌بێت".
جێ باسه وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئیماڕات ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانی له ته‌مه‌نی 73 ساڵی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆچی سه‌رۆك ماته‌مینی 40 ڕۆژی له ته‌واوی وڵاتی ئیماڕات ڕاگه‌یاندبوو، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ته‌واوی داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومی و تایبه‌تییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاده‌گیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.