نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی نوێژی هه‌ینیدا ته‌قینه‌وه له مزگه‌وتێكی شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه كوژرا و بریندار هه‌یه.
گوته‌بێژی پۆلیسی كابوول ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له‌نێو مزگه‌وتی ئه‌یووب سابڕ له شاری كابوولی پایته‌خت ڕوویداوه. ئاژانسی (ئاماج نیوز)ی ئه‌فغانی بڵاوی كرده‌وه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا ته‌رمی 3 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌یانی تر كه بریندار بوون.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه له مزگه‌وته‌كان ئه‌فغانستان ڕوویانداوه و به‌تایبه‌تیش له ناوچه شیعه نشینه‌كان، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی گرتۆته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.