سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوخه‌مه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات ده‌كه‌ین".
ڕاشیگه‌یاند "به‌م بۆنه خامناكه‌وه هاوبه‌ش و هاوخه‌میان ده‌بین به‌هۆی كۆچی دوایی خاوه‌نشكۆ شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان".
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "له خوای گه‌وره ده‌پارێمه‌وه به ڕه‌حمه‌تی فراوانی خۆی سه‌بووری و خۆڕاگری به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆكی ئیماڕات له ته‌مه‌نی 73 ساڵی كۆچی دوایی كرد، به‌م بۆنه‌وه 40 ڕۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی وڵاته‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.