سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات نیشان دەدات.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.
هەروەها نووسیویەتی "لەخودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت."
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، لەسەر ڕێگە ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو بەردەوام دەبن.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت."
ئهمڕۆ ههینی شێخ خهلیفه بن زاید ئالنهیان سهرۆكی ئیمارات له تهمهنی 73 ساڵی كۆچی دواییكرد، بهم بۆنهوه 40 ڕۆژ ماتهمینی له تهواوی وڵاتهكه ڕاگهیهنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.