وەزیری ئابووری و پاراستنی کەشوهەوای ئەڵمانیا رۆبەرت هابێک رووسیای بە هەناردەکردنی وزە وەک چەکێک تۆمەتبار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی مۆسکۆ سزای خستە سەر کۆمپانیاکانی وزەی وڵاتانی خۆرئاوا.
رۆبەرت هابێک لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەرلین رایگەیاند: هاوپشکی کۆمپانیای وزەی رووسیا گازپرۆم لە ئەڵمانیا، وەرگرتنی گازی لە ڕووسیا لە رۆژێکدا نزیکەی 10 ملیۆن مەتر سێجا کەم کردووەتەوە و ئەوانیش دەتوانن کەمیی ئەو پێداویستییە لە شوێنی دیکە پڕ بکەنەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ ڕووسیا بڵاوی كردهوه کە سزایان بەسەر کۆمپانیاکانی وزەی وڵاتانی خۆرئاوادا سەپاندووە و دوو رۆژە لەسەریەک گازی ڕووسیا بە رێگەی ئۆکراینادا بە ڕێژەی کەم ڕەوانەی ئەورووپا دەکرێت، هابێک ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەناردەکردنی وزە وەک چەکێک بەکار دەهێنێت، لەمبارەیەوە گوتی: دۆخەکە بە جۆرێک تەشەنە دەستێنێت کە وای لێ دێت لە زۆر بواردا وزە وەک چەک بەکاربهێندرێت.
وەزیری ئابووری و پاراستنی کەشوهەوای ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش دا کە لە میانی ئامادەکارییەکاندا بۆ زستان وڵاتەکەی سەرنجی خستووەتە سەر پڕکردنی عەمبارەکانی گازی سرووشتی بۆ داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.