بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان باس لە گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان، کەمکردنەوەی تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیا و ژمارەی کۆمپانیاکان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش لەو بوارەدا کراوە، جەختی کردەوە کە تێچووی تۆماری كۆمپانیا لە حکوومەتی فیدڕاڵ چوار هێنده‌ی تێچووی هه‌رێمی كوردستانه
بڵند محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان سەبارەت بە هەونگاوەکانی کابینەی نۆیەم رایگەیاند: پێشتر ناوی بازرگانی هه‌بووه له هه‌فته و مانگ و زیاتریشی پێ دەچوو، به‌ڵام ئێستا به 24 كاتژمێر ناوی بازرگانی تۆمار ده‌كرێت، ده‌توانین بڵێن كه كه‌متر له 24 كاتژمێر و بەماوەی 18 كاتژمێر ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به‌م كاته‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و تۆماری كۆمانیایش به هه‌مان شێوه‌ی تۆماری ناوی بازرگانییه و له 24 بۆ 48 كاتژمێردا ته‌واو ده‌بێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژە بەوەش دەکات کە له رابردوودا چالاكییه‌كانی بواری بازرگانی و بابه‌تی تۆماری ناوی بازرگانی و تۆماری كۆمپانیا ئاسته‌نگی زۆری لەبەردەمدا بوو كه جاری وا هه‌بووه ئه‌و پڕۆسه‌یه مانگێكی پێچووه، ئه‌مه ته‌نیا له پڕۆسه‌ی تۆماری ناوی بازرگانی، پاشان له قۆناخی دووه‌م كه قۆناخی تۆماری كۆمپانیایه ئه‌ویش 10 بۆ ١٥ڕۆژی پێچووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو پڕۆسه‌كه به 5 ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت، هاوكات دوای ده‌رچوونی په‌یڕه‌وه‌كه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قاییعی کوردستان پرۆسه‌كه به ڕۆژێك ئه‌نجام ده‌درێت، یانیش هه‌مووی له 3 ڕۆژ زیاتر ناخایه‌نێت.
بڵند محەمەد دەڵێت: پێشتر له تۆماری كۆمپانیا ده‌بوو گرێبه‌ستی پارێزه‌ر هه‌بێت و گرێبه‌ستی ژمێریار بهێنێت و هه‌ر گرێیه‌ستێكی تر، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراویش (مدیر المفوضية) بێگومان دوای پڕۆسه‌ی پێدانی تۆمار بووه، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، تا بڕوانامه‌ی كۆمپانیا ده‌رده‌چێت پێویست به گرێیه‌ستی پارێزه‌ر و گرێبه‌ستی ژمێریار ناكات، به‌ڵام دوای ده‌رچوون و وه‌رگرتنی پڕوانامه‌ی كۆمپانیا كه كۆمپانیا ئاماده‌بوو بۆ كاركردن، ئه‌و كات پێویست به گرێبه‌ستی پارێزه‌ر یان ژمێریار هه‌ر گرێبه‌ستێكی تر ده‌كات. هاوكات ئێمه قۆناخه‌كانی كاركردنمان زۆر خێرا كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌مان به‌ئه‌لیكترۆنی كردوون، به‌ڵام پلانی نوێمان هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌م ڕێكارانه بكه‌ینه ئه‌لیكترۆنی.
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی کۆمپانیاکان بڵند محەمەد رایگەیاند: لە رابردوودا هه‌ر ناوێكی بازرگانی ئه‌گه‌ر كوردی بێت یان عه‌ره‌بی نزیكه‌ی 600 هه‌زار دینار وه‌ك ڕسوومات وه‌رده‌گیرا، ئه‌گه‌ر ناوه‌كه بیانی بووایه ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا پڕۆسه‌ی تێچووی ناوی بازرگانی بۆ كوردی و عه‌ره‌بی و بیانیش ته‌نها 50 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی تۆماری كۆمپانیا پێشتر 153 هه‌زار دینار ڕسووماتی مه‌قتوع بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆمانپایه‌كیش سه‌رمایه‌كه‌ی له سه‌رووی ملیۆنێك بوو، بۆ هه‌ر ملیۆنێك 4 هەزار و 500 هەزار دینارمان وه‌رده‌گرت، ئێستا بووه‌ته 62 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له بری وه‌رگرتنی 4 هەزار و 500 دیناره‌كه ئێستا ته‌نیا بڕی 2 هەزار 500 دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كۆمپانیا به كه‌مترین تێچوو دابمه‌زرێت كه ئه‌مه‌ش رێگە خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ر له عێراق و ناوچه‌كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه له حكوومه‌تی فیدڕاڵ تێچووی تۆماری كۆمپانیا چوار هێنده‌ی تێچووی هه‌رێمی كوردستانه.
جەختیشی کردەوە کە "زه‌مینه‌یه‌كی باشمان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ڕه‌خساندووه و به‌پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 كۆمپانیای بیانی ده‌توانێت 100% كۆمپانیاكه‌ی به ناوی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام له حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت 49% کۆمپانیاکەی به ناوی خۆی تۆمار بکات، هه‌روه‌ها دوای گشتاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجە ده‌بێت 70%ـی ده‌ستی كاری ناوخۆیی كار له كۆمپانیاكان بكه‌ن، ئێمه به‌رده‌وام هۆشداری به كۆمپانیاكان ده‌ده‌ین له كاتی دامه‌رزاندنیان كه ده‌بێت زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستی كاری ناوخۆیی بێت.
لەبارەی بە بابەتی باجیش بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان راشیگەیاند: باج له‌سه‌ر قازانج وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه به پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 ڕێگه دراوه له ماوه‌ی 9 مانگ تا 10 مانگ ڕاپۆرتی دارایی خۆی ئاماده بكات و پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیا ده‌بێت 2 مانگ جارێك سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتمان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی مانگی 9 میزانییه‌ی خۆی ئاماده بكات، بۆیه ئێمه ڕێگه‌مان پێداون كه 2 مانگ جارێك ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
بڵند محەمەد رایگەیاند: تاوەکو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆمار كراون کە 27 هەزار و 713 کۆمپانیایان خۆماڵین و 3 هەزار و 314 کۆمپانیایان بیانین و كۆمپانیا توركییه‌كانیش له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی كۆمپانیا بیانییه‌كاندان، پاشان ئێرانی و ئینجا ئه‌مریكییه‌كان، دواتریش بەریتانیا و ئووردنییه‌كان له ڕیزبه‌ندییه‌کە دێن.''
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا 4 هەزار و 500 كۆمپانیا خۆیان پاكتاو كردووه، نه‌ك ئیفلاس، كه زۆرترین ڕێژه‌ی هی سێ ساڵی كۆتاییه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.