ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە پڕۆژەی دەستکردی ئاوی خەبات خنکا.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە خەبات پێی ڕاگەیاندین: مێرمنداڵێکی تەمەن پانزە ساڵ بەمەبەستی مەلەکردن دەچێتە سەر پڕۆژەی دەستکردی ئاوی خەبات، لە کاتی مەلەکردن دەخنکێت.
حازم گۆران بەرپرسی تیمی ژێر ئاوی خەبات بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی مێرمنداڵەکەن.
جێی باسە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری قەزای خەبات ڕوودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.