لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەچنە ئەمریکا.
شانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، شاندێکی باڵای راگەیاندنی ئەمنی عێراق کە عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەندامە تیایدا، بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت.
ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی میدیای سەربازی لە عێراق، هەروەها باشترکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان میدیای سوپای عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمریکا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە "هەر لە سەردانەکەدو چەند ناوەندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بەسەر دەکەنەوە، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ئەفسەرانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدەن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.