تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: لەمانگێكدا 1985 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان داخڵ كراون.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1985 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون و 12.136 منداڵی نەخۆش لەبەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 585 حاڵەتی هەناسەتوندی و 21 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 223 حاڵەتی گەشكە تۆماركراوە و 661 تیشك گیراوە و 353 سۆنار و 157 ئیكۆ و 32 نازور و 10.550 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 282 پشكنینی هۆرمۆنی گەشە ئەنجام دراوە.
ژێدهر- تهندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.