پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییانی بێزارده‌كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14 ى 5 ى 2022،رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمه‌كانی پۆلیس له به‌شی فریاكه‌وتن لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، کەوا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج) بێ تابلۆ، بە شەقامەکەدا دەسوڕێتەوە و هاوڵاتیان بێزار دەکات، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و شوفێرەکەشیان بە ناوی (م. ک. ح) دەستگیرکرد .
رائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی: كه‌سه‌كه ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.