شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایدهگهێنێت: شەپۆلێکی دیكه‌ی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە .
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردوووه‌ته‌وه ، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە 16 ى 5 ى 2022، ئەگەر ھەیە شەپۆلێكی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووه، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی ھەوا لە دەریای ناوەڕاستەوە، كە بەسەر ناوچەكانی باكووری سوریاوە داخڵی باكووری كوردستان و وڵاتی توركیا ئەبێت، بەشێوەی بارانبارینی پچڕ پچڕ كاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە ئەبێت.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەرەی پێشەوەی نزمە پاڵەپستۆكە لەھەوایەكی وشك پێكھاتووە، كە دەكەوێتە نێوان سنووری وڵاتی عێراق و سوریا و ئەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرایی با، كە ئەمەش لەم ناوچانەدا ھۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی زۆر و پێشبینی دەكرێت بە ئاڕاستەی باكە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە بگاتە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق كاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەمە 17-5-2022 بەردەوامی ئەبێت و دواتر كۆتایی پێدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.