Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:15

له‌ پاڵه‌وانێتی ڕۆما ئارینا سابالێنكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئاماندا ئه‌نیسیمۆڤا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی بیلاڕوسی ئارینا سابالێنكای به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئاماندا ئه‌نیسیمۆڤای ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش چوار شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، سابالێنكا ڕووبه‌ڕووی ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بیانكا ئه‌ندرێسكوی كه‌نه‌دی تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سفر بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.