فیلیپ كۆتینیۆی بەڕازیڵی بەیهكجاری یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و بە گرێبەستی هەمیشەیی لە ڕیزی یانەی ئەستۆن ڤیلا دەمێنێتەوە.
كۆتینیۆ لە سەرەتای ئەمساڵ له یانهی بارسێلۆناوه بە خواستن پەیوەندی بە یانهی ئەستۆن ڤیلا كردو هەر لەسەرەتاوە شوێنی خۆی لە پێكهاتەی یانە ئینگلیزیەكە كردەوە كە تا ئێستا چوار گۆڵی بۆ تیپەكەی تۆماركردووەو سێ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروستكردووە، بۆیە ئیدارەی ئەستۆن ڤیلا بڕیاریدا كۆتینیۆ لە ڕیزەكانی بهێڵێتەوەو گرێبەستێكی بە بڕی بیست ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی دووهەزاروبیست وشەش لەگەڵ یاریزانەكە واژووكرد.
كۆتینیۆی تەمەن بیست و نۆ ساڵ لە ساڵی دووهەزاروهەژدە لە یانەی لیڤەرپولەوە بە گرێبەستێكی گرانبەها بە بڕی سەدوچلوهەشت ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردو ئێستاش لە ڕیزی ئەستۆن ڤیلا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر ستیڤن جێرارد یاری دەكات كە پێشتر لە پێكهاتەی لیڤەرپول بەیەكەوە یاریان كردووە.
فیلیپ كۆتینیۆی بەڕازیڵی بەیهكجاری یانەی بارسێلۆنای جێهێشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.