ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە جێهێشتنی تیپەكەی نزیك بۆتەوە.
لەمبارەوە تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردەوە كە لیڤاندۆڤسكی بە ئیدارەی تیپەكەی ڕاگەیاندووە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوەو لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیزەكانی بەجێدەهێڵێت، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكەش لەگەڵ بایرن لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیست و سێ تەواودەبێت.
هەمان سەرچاوە ڕوونیشیكردەوە كە لیڤاندۆڤسكی ئارەزوو دەكات ئەزموونێكی دیكە لە دەرەوەی ئەڵمانیا تاقیبكاتەوە، ئەویش دوای هەشت ساڵ یاریكردن بە درێسی تیپە باڤاریەكە كە چەندین نازناوی لە ڕیزەكانیدا بەدەستهێنا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەپێی چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباس.
لیڤاندۆڤسكی بەنیازە لە مێركاتۆی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بكات و تیپە كاتالۆنیەكەش ئارەزوو دەكات ئەم گۆڵكارە بگوازێتەوە ڕیزەكانی، لهم سهروبهندهشدا، هێربێرت هاینێر سهرۆكی یانهی بایرن میونشن به ڕۆژنامهی سپۆرت بیڵدی ئهڵمانی ڕاگهیاند كه لیڤاندۆڤسكی تا كۆتایی ماوهی گرێبهستی له ڕیزی تیپهكهی دهمێنێتهوه.
لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە جێهێشتنی تیپەكەی نزیك بۆتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.