بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی ئه‌میر خان وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری بۆكسێن ڕاگه‌یاند، ئه‌میر خانی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستكێشه‌كانی بۆكسێن دابنێت و به‌یه‌كجاری له حهلهبهكان دووربكه‌وێته‌وه.
گوتیشی، به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له ماوه‌ی پتر له بیستوحه‌وت ساڵ یاری بۆكسێنم كردووه.
بۆكسێنه‌ره‌كه سوپاسی خانه‌واده‌كه‌ی و هاوڕێیانی و هانده‌رانی كرد كه پاڵپشتی بوونه‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌و تیپانهشی كرد كه له ڕیزیاندا یاری كردووه، ئه‌میر خان كه یه‌كێكه له باشترین بۆكسێنهرهكانی بریتانیا‌و پاڵه‌وانی جیهان بوو له كێشی سووكی ناوه‌ند، له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا سیی و چوار یاری بردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی پێوانه‌ییه‌و چوار یاری دۆڕاندووه، له ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی دووههزاروچواری ئه‌سیناو له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵ بوو، میدالیای زیوی له پێشبڕكێی بۆكسێنی ئۆڵۆمپیاد به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها له ساڵانی دووهه‌زارونۆ تا دووهه‌زارودوازده پاڵه‌وانی جیهان بوو له كێشی خۆی به‌بێ ڕكابه‌ر، دوایین یاری ئه‌م بۆكسێنه‌ره له شوباتی ئه‌مساڵ بوو كه له‌به‌رامبه‌ر كایل برۆكی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی دۆڕا .
بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی ئه‌میر خان وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری بۆكسێن ڕاگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.