Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 17:29

لیوا تەحسین خەفاجی: لە میانی سێ رۆژدا 30 تیرۆریستی داعش كوژراون

کوردستان TV
100%

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، رایگەیاند لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە لە سێ رۆژی رابردوودا بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و ئەنبار ئەنجامدراون، 30 تیرۆریست كوژراون.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی نیچمە فەرمی عێراقییە ئاشكرای كردووە لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی وشكانی و ئاسمانیی بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و ئەنبار ئەنجامدراون.
باسی لەوەش كردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا گورزی توند لە پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش وەشێندراوە و گوتی: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، 30 تیرۆریست كوژراون".
لیوا تەحسین خەفاحی جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هەروەها خاپووركردنی حەشارگەكانی رێكخراوەكە لە دۆڵ و ناوچە شاخاوییەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.