بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 ئەنجومەنی باڵای ئیمارات، محەممەد بن زاید ئالنەهیانی وەک سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات هەڵبژارد.
دوابەدوای هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، محەممەد بن زاید لە گوتەیەکیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ فەرمانڕەواکانی ئیمارات نیشان دا بۆ ئەو متمانەیەی کە پێیان بەخشی وەک سەرۆکی دەوڵەت.
جێی باسە دوێنی هەینی، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی پێشووی دەوڵەتی ئیمارات لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
محەممەد بن زاید ئالنەهیان بە سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.