مهسرور بارزانی بهبۆنهی ههڵبژاردنی وهك سهرۆكی ئیمارات پیرۆزبایی له محهمهد بن زاید سهرۆكی نوێی ئیماڕات دهكات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی محەمەد بن زاید وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگهیاند: بەبۆنەی هەڵبژاردنی شێخ محەمەد بن زاید، وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم و چاوەڕێی پتەوکردنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەکەم، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ دەخوازم.
دوێنێ هەینی، 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.